Prof. Dr. Karwan Kakabra Kakamad
Soran University
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
ماستەر لە ڕێنمای دەروونی دکتۆرا لە دەرونزانی زمانەوانی و پلەی زانستی پرۆفسیۆری یاریدەدەر، لە ئێستدا سەرۆک بەشی دەرونزانیم لە زانکۆ سۆران هەروەها توێژینەوەی زانستی بە زمانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی بڵاو دەکەمەوە، ئەندامی بۆردی نێودەوڵەتم لە دوو ڕێکخراوی ئەمەریکی و ئوسترالی بۆ ڕینمایی کردنی دەرونی.
Category / پۆلێن / الفئة :
Emotional Wellbeing & Mental Health / تەندروستی دەروونی و سۆزداری / الرَّفاه العاطفي والصِّحَّة العقليَّة
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
گێچەڵپێکردن و پەیوەندی بە هەڵچوونی نەرێنی و دەستکەوتی خوێندن لە لای قوتابیان
Abstract / پوختە / الملخص :
دیاردەی گێێچەڵپێکردن یەکێکە لەو کێشانەی کە هەندێک لە قوتابیان لە قوتابخانەکان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ئەمەش زۆرجار کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەرونی و ئەکادیمی قوتابیان دەكات. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە بریتیی بوو لە زانینی ئاستی گێچەڵپێکردن، هەڵچوونی نەرێنی و دەستکەوتی خوێندن لای نمونەی ئەم توێژینەوەیە، هەروەها زانینی ئاستی جیاوازی گۆڕاوەکانی ئەم توێژینەوەیە بە پێی گۆڕاوی دیمۆگرافیی ڕەگەزی نێر و مێ و زانینی پەیوەندی و ئاستی پێشبینی هەرسێ گۆڕاوەکەی ئەم توێژینەوەیە. نموونەی ئەم توێژینەوەیە پێکدێت لە (٥٦٥) قوتابی لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ کە لە قۆناغی ئامادەیی دەخوێنن و بە شێوازی ناهەڕەمەکی مەبەستدار هەڵبژێردراون. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی وەسفی چەندێتی بەکار هاتووە. لە دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیەدا ئەوە دەرکەوت کە بەشداربووان بە ئاستێکی بەرز گێچەڵیان پێ کراوە و ئاستی گێچەڵپێکردن بە گوێرەی گۆڕاوی ڕەگەزی نێر و مێ هیچ جیاوازییەکی ئاماری نەبووە. هەروەها نموونەی توێژینەوەکە بە شێوەیەکی گشتی هەست بە هەڵچوونی نەرێنی دەکەن و گۆڕاوی ڕەگەز هیچ جیاوازییەکی ئاماری نییە، سەرەڕای ئەوەش نموونەی توێژینەوەکە ئاستی دەستکەوتی خوێندنیان بە گوێرەی ناوەندی ژمێرەیی نزمە، هەروەها دەرکەوتووە کە ئاستی دەستکەوتی خوێندن لە لای ڕەگەزی نێر نزمترە، لە هەمانکاتدا ئەنجامەکان ئەوە دەردەخەن کە پەیوەندییەکی بەڵگەداری ئاماریی لە نێوان گۆراوەکانی توێژینەوە بوونی هەیە و بەرزبوونەوەی گێچەڵپێکردن هەڵچوونی نەرێنی بەشێوازێکی ئەرێنی بەرزدەبێتەوە، و پەیوەندیەکی پێچەوانەش لە نێوان ڕەفتاری گێچەڵپێکردن و دەستکەوتی خوێندن پێشان دراوە، بە جۆڕێک هەتا ئاستی گێچەڵپێکردن بەرزتر بێت، دەستکەوتی خوێندن نزم دەبێتەوە
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
گێچەڵپێکردن، هەڵچوونی نەرێنی، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، فشار، دەستکەوتی خوێندن، قوتابی