Mr. Hardi Abbas Mohammed
Directorate of Educational Preparation and Training in Garmian
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
هەردی عباس محمد لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ز لە کەلار-گەرمیان
ناونیشان: کەلار-گەرمیان
پیشە: مامۆستای ڕاهێنەر لە بەڕێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی گەرمیان
بڕوانامەی ئەکادیمی: ماستەر لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر-پرۆگرامسازی
:بڕوانامەی پیشەیی
خولی کۆلێژی بێرمینگهامی بەریتانی بۆ پێگەیاندنی ڕاهێنەرانی پەروەردەیی، هەولێر ٢٠١٤-
خولی پەروەردە لە سەردەمی مێتاڤێرس و میتۆدی یاریکردن، تاران ٢٠٢٢-
خولی دیداکتیک(ڕێگاکانی وانەوتنەوە) بۆ ڕاهێنەرانی پرۆژەی ڕاهێنانی بەردەوام لە قوتابخانەکاندا، فایەق سەعید/کەلار ٢٠٢٣-
ئەزموون: چوار ساڵ مامۆستا، حەوت ساڵ ڕاهێنەری پەروەردەیی لە پەیمانگای ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی
ڕێکخەری گشتی دیداری گەرمیان بۆ گەشەپێدانی پەروەردەیی
نوسینی چەندین وتاری پەروەردەیی لە سایت و ڕۆژنامە ئەلیکترۆنیەکاندا
بەشداریکردن و ڕێکخستنی چەندین کۆڕ و سیمینار و بۆنەی پەروەردەیی
Category / پۆلێن / الفئة :
Teacher Professional Development / گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستا / التَّطوير المِهَني للمعلِّم
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
گرنگی پرۆسەی ڕاهێنانی پەروەردەیی مامۆستایان و ئاسۆی پرۆژەی ڕاهێنانی بەردەوام لە قوتابخانەکاندا
Abstract / پوختە / الملخص :
پرۆسهی ڕاهێنان بریتیه له زیادكردنی كارامهیی تاكی ڕاهێنراو بۆ ئهنجامدان یان كاركردن له سیستهمێكی دیاریكراوی كاردا كه بێگومان ئهم پرۆسهیهش دهبێت خاوهن ڕێسا و پێكهێنهری تایبهتی خۆی بێت. لێرەوە دەمەوێت سەرنجی هەموو لایەک ڕابکێشم بۆ پرۆسەیەکی دانسقەی وەک ڕاهێنانی پەروەردەیی مامۆستایان، ئەوەی بابەتەکە گرنگتر دەکات ئەرک و ئارمانجی کاری مامۆستایانە، لەو نێوەندەشدا مامۆستایانی قوتابخانەکان هەر لە چوونە بەر خوێندنەوە تا ئاستی پێش زانکۆ کە تەوەری سەرەکی باسەکەی ئێمە پێکدەهێنێت.
ئایا گرنگی ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ ماماۆستایان لە هەمبەر بەدەستهێنانی کارامەییەکانی پێویست بە ئەرکەکەی، لە نمونەی ڕیگاکانی وانەوتنەو و هەڵسەنگاندن و بەڕێوەبردنی پۆل و فیدباک و ئەوانی تر چیە؟
ئایا پرۆسەی ڕاهێنانی پەروەردەیی لە سیستمە پەروەردەییە سەرکەوتوەکانی جیهاندا چۆنە؟ دواتر پرۆسەکە لە کوردستاندا لە چ دۆخێکدایە و فرسەت و لەمپەرەکانی بەردەمی چین؟
دەمانەوێت لە باسەکەماندا شرۆڤەی ئەو پرسیارانەی سەرەوە و هاوکات چەندین پرسیار و سەرنجی تری پەیوەست بە پرۆسەی ڕاهێنانی پەروەردەییەوە بوروژێنین.
لە ئێستادا بەندە وەک مامۆستای ڕاهێنەر لە پرۆژەی ڕاهێنانی بەردەوام لە قوتابخانەکاندا کار دەکەم. پرۆژەکە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە سەرپەرشتی و پاڵپشتی دەکرێت. لە باسەکەمدا ئاماژەیەک بە ناوەڕۆک و وردەکاری پرۆژەکە دەکەم و ئاستەنگ و ئاڵنگاریەکانی بەردەمی دەخەمە ڕوو و هەوڵ ئەدەم نەخشەڕێگایەکی تایبەت بە پرۆژەکە پێشکەش بکەم. مەبەستمە ئەمە و چەندین خاڵی تایبەت بە پرۆژەکە بوروژێنم.
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
مامۆستا، ڕاهێنانی پەروەردەیی، گەشەپێدانی پەروەردەیی، ڕاهێنەری پەروەردەیی، ڕاهێنانی بەردەوام لە قوتابخانەکاندا