Date

May 18 2021
Expired!

Time

10:00 am - 11:00 am

Labels

May 18 Day 2 - S3 - 10:00-11:00 Online Kr6

May 18 Day 2 – S3 – 10:00-11:00 Online Kr6 – Jaafar Najmadin Ali Gwani

Jaafar Najmadin Ali Gwani

LECTURER

Salahadin University

Seminar Title: “Developing educational leadership.

پەروەردە لە رێگەی پێشەنگبوونەوە بێگومان لە قۆناغەکانی خوێندندا، پەروەردە بە قەد زانستخوازییەکە گرنگە، نەخاسمە لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و ناوەندی، چونکە ئەوەی هاوسنەگی مرۆڤبوون دروست دەکات پەروەردەیە نەك زانست بە تەنیا، هەر بۆیە ئەگەر تواندرا خوێندنگاکان لەڕووی پەروەردەکردنەوە سەرکەوتووبن، ئینجا بە زانست چەکدار بکرێن، ئەوا لە ئایندەدا نەوەیەکی هەستیارو بەرپرسیار دێتە کایەوە، هەمیشە لە میانی ڕێڕەوی پیشەکەیدا هەوڵدەدات جوانترین خزمەت بکات، دواجار کۆمەڵگایەکی پاکی دوور لە گەندەڵی و دەرفەتوەرگرتن درووست دەبێت. بە پێچەوانەوە ئەگەر تەنیا گرنگی بە لایەنی زانستی بدرێت و لایەنی پەروەردە فەرامۆش بکرێت، لەوانەیە خودی زانستەکە ببێتە بەڵا بۆ کۆمەڵگە، مەگەر دروستکردنی جۆرەها چەکی مرۆڤکوژی بەرهەمی زانست نین، بەهەمان شێوە چەندان کەسی زانا هەن لە خراپەو گەندەڵییەوە گلاون، یان پشتی خراپەکارانیان گرتووە. بۆئەم مەبەستەش بە بڕوای من باشترین رێگا ئەوەیە مامۆستا خۆیی بە کردار ببێتە پێشەنگ بۆ قوتابییەکانی، خۆی نموونەیەکی زیندووی قسە جوانەکانی بێت، هەمیشە قوتابیان لەگەڵ قسەکان وێنەی مامۆستایەکی رەوشتبەرزو کاراکتەرێکی نموونەییان لەبەرچاو بێت، بۆئەم مەبەستە دەتوانین سوود لە قورئان و ژیاننامەی پێغەمبەری ئیسلام وەربگرین، کە قورئان هەمیشە جەخت لە پێشەنگبوونی کرداری دەکاتەوە، هەروەها پێغەمبەریش (د.خ) هەمیشە هاوەڵانی بە شێوەی پراکتیزی فێردەکردن. وێڕای ئەوە پێویستە مامۆستایان هەمیشە خەریکی خۆنوێکردنەوەی بن لە رووی زانستی و مەعنەوییەوە بۆئەوەی لە کاروانی زانست دانەبڕێن و پیشەی بنەڕەتی و پەروەردەیی خۆشیان لەبیر نەچێت.

Zoom Link