Prof. Dr. Najat Mohammed Faraj
University of Sulaimani
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
د. نەجات محمد فرج
ساڵی لەدایکبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
پرۆفیسۆر لە بەشی کۆمەڵناسی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی. بۆ ماوەی 3 ساڵ وەک یاریدەدەری ڕاگری کاروباری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی کارم کردووە، دواتریش 3 ساڵ سەرۆکی بەشی کۆمەڵناسی بووم و، 3 ساڵیش بەرپرسی کار و باری خوێندنی باڵای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بووم. بەشداریم کردووە لە دامەزراندنی سەنتەری خوێندنی جێندەر و توند و تیژی زانکۆی سلێمانی ساڵی 2010 و 3 ساڵیش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو سەنتەرە بووم. لە ساڵی 2002 ەوە لە بەشی کۆمەڵناسی وانە دەڵێمەوە، لە ئێستاشدا وانە بە خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا دەڵێمەوە و، سەرپەرشتیاری نامەی ماستەر و دکتۆرا دەکەم و، بەشداری گفتوگۆی نامەکانی ماستەر و دکتۆرا دەکەم لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و، هەڵسەنگاندنی زانستی بۆ نامەکانی ماستەر و دکتۆرا و توێژینەوە بڵاوکراوەکانی گۆڤارە زانستییەکان دەکەم. 12 توێژینەوەی چاپکراوم ئەنجام داوە و، بەشداری کۆمەڵێک کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و ناوخۆیم کردووە وەک لیژنەی زانستی و توێژەر. هەروەها بەشداری خولی پرۆگرامی نێوەندگیری خێزانیم کردووە کە لەلایەن پەیمانگای بوار و کۆمەڵێک پەیمانگای ترەوە ئامادە کراوە وەک قسەکەر بۆ ماوەی دوو ساڵی پێشوو، لە توێژینەوەکانمدا گرنگی دەدەم بە جەخت کردنەوە لەسەر: دیاردە هەنووکەیییەکانی کۆمەڵگە “ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی، ژینگەی پەروەردەیی، بابەتی جێندەری، ژن لە کۆمەڵگادا و ئاڵنگارییەکانی”.
ناونیشانی توێژینەوە چاپکراوەکان کە سەرجەمییان مەیدانین:
١- التنشئة الاستهلاکیة لدی اسر ذات دخل محدود
٢- الابعاد الاجتماعیة لعودة السیاسیین الی مقاعد الدراسة الجامعیة
٣- الاسباب النفسیة والاجتماعیة لانتحار النساء حرقاً (توێژینەوەی هاوبەش)
٤- ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەو ژنانەی کە بزاوتی کۆمەڵایەتییان کردووە
٥- بارودۆخی کۆمەڵایەتی ژنانی ناو شێڵتەر
Legal Treatment of Honour Crimes: Comparison between Iraqi National and the Kurdistan Regions Laws. With Dr.Nazand Begikhani -٦
٧- اتجاهات الشباب نحو داعش وعلاقتها بالمستوی الاقتصادی الاجتماعی
٨- العنف الطلابی فی مدارس مدینة السلیمانیة (توێژینەوەی هاوبەش)
٩- أنماط القیادة التربویة السائدة لدی مدیری و مدیرات المدارس الأساسیة فی مدینة السلیمانیة (توێژینەوەی هاوبەش)
١٠- الصورة النمطیة للمرأة فی الإعلام الجدید وإنعکاساتها علی العنف الأسری
١١- إنعکاسات الأدوار غیر المرئیة للمرأة العاملة علی صحتها النفسیة
إنعکاسات جائحة کورونا علی الأوضاع النفسیة والإجتماعیة للعائلة الکوردیة –
ناونیشانی نامەی ماستەر: أسباب عمل الأطفال – دراسة میدانیة فی مدینة السلیمانیة –
ناونیشانی دکتۆرا نامە: دور الجامعة فی ترسیخ الأمن الاجتماعی للشباب – دراسة میدانیة فی جامعات أقلیم کوردستان العراق –
Category / پۆلێن / الفئة :
Emotional Wellbeing & Mental Health / تەندروستی دەروونی و سۆزداری / الرَّفاه العاطفي والصِّحَّة العقليَّة
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
خەسڵەتە پەروەردەییەکانی ژینگەی کۆمەڵایەتی نەوەی Z و ئەلفا
Abstract / پوختە / الملخص :
خەسڵەتە پەروەردەییەکانی ژینگەی کۆمەڵایەتی نەوەی Z و ئەلفا
قوتابخانە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی ڕێکخراوە و کۆمەڵێک یاسا بەڕێوەی دەبات و شێوازێکی ڕەفتاری دیاریکراو بەسەر خوێندکاراندا دەسەپێنێت، لەو ڕێگەیەشەوە ڕۆڵێکی گرنگ و چالاک دەگێڕێت لە سەرکەوتنی خوێندکار و گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی قوتابخانە یاخود پێچەوانەکەی بە کاریگەری کۆمەڵێک هۆکاری ئاڵۆز و جۆردا و جۆ، کە هەندێکیان پەیوەندییان بە خوێندکارەکەوە هەیە و هەندێکی تریشیان پەیوەندییان بە ژینگەی قوتابخانە و دەرەوەی هەیە.
لە لایەکی ترەوە قوتابخانە وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی پەروەردەیی یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە کۆمەڵگا پشتی پێ دەبەستێت لە ئامادەکردنی تاکەکانی و پێگەیاندنیاندا بە ئامانجی گەشەپێدانی کەسایەتییان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ڕۆحی و ژیرییەوە، هەر بۆیە بە گرنگترین سەرچاوەکانی فێرکردن و کارلێکە مرۆڤانەییەکان دەناسرێت.
هەموو ئەمانەی سەرەوە بە گشتی ڕۆڵی قوتابخانەیە لە بونیادنانی تاکێکی بە توانا و سەرکەوتوودا، بەڵام لە سەردەمی جیهانگیری و پێگەیاندنی نەوەی Z و ئەلفا دا، پرۆسە پەروەردەییەکانی قوتابخانە گۆڕانێکی زۆر و گەشەکردنێکی جۆراوجۆری پێویستە تاکوو بتوانێت خۆی لە چوارچێوە تەقلیدیەکانی پەروەردەی نەوەی پێشووتر دەرباز بکات و ئامادەبێت بۆ پێگەیاندنی نەوەی دیجیتاڵی، نەوەیەک کە خەسڵەت و بونیادە ئاکارییەکانی تەواو جیاوازە لە نەوەکانی پێشوو چ لە ڕووی دەرک و تێگەیشتن چ لە ڕووی جیهانبینی و مامەڵەکردنی دیجیتاڵییەوە. ئەم کارەش ئەگەرچی پێویستی بە بونیادێکی مادی تۆکمە و پتەو و دەوڵەمەندە بە داهێنانە تەکنۆلۆژییەکانی سەردەمی گەشەکردنی ژیری دەستکرد، زیاتر لەوەش پێویستی بە فەراهەمکردن و ئەبدەیت کردنی ژێرخانێکی کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئاکاری گەشەدار و پێشکەوتوی مرۆڤدۆستانە هەیە، تاکوو نەوەی دیجیتاڵی لە سایەیدا خۆی بناسێت و دەرفەتەکانی بەردەم وەگەڕخستنی تواناکانی بۆ ئاوەڵا بێت.
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
نەوەی دیجیتاڵی، پەروەردە، ژینگەی کۆمەڵایەتی