Prof. Dr. Karwan Kakabra Kakamad
Soran University
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
“ماستەر لە ڕێنمای دەروونی، ڕێگاکانی وانەگوتنەوە دکتۆرا لە دەرونزانی زمانەوانی و پلەی زانستی پرۆفسیۆری یاریدەدەر، لە ئێستدا سەرۆک بەشی دەرونزانی، ڕێنمایی ودەرونستیم لە زانکۆ سۆران هەروەها توێژینەوەی زانستی بە
زمانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی بڵاو دەکەمەوە، ئەندامی بۆردی نێودەوڵەتم لە دوو ڕێکخراوی ئەمەریکی و ئوسترالی بۆ ڕینمایی کردنی دەرونی
بوارەکانی توێژینەوەم بریتین لە، دەرون دروستی، ڕێنمایی دەرونی، دەرونزانی زمانەوانەی، دەرونزانی کلینیکی، دەرونزانی پەروەردەیی”
Category / پۆلێن / الفئة :
Emotional Wellbeing & Mental Health
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
گێچەڵی ئەلیکترۆنی و پەیوەندی بە دەرووندروستی لای قوتابییان
Abstract / پوختە / الملخص :
ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیەدا زانینی ڕەفتاری گێچەڵی ئەلیکترۆنییە (Cyber Bullying) لەسەر دەرووندروستی قوتابییان بە پێی گۆڕاوی ڕەگەز، هەروەها زانینی ئاستی پێشبینی گێچەڵی ئەلیکترۆنی لەسەر دەرووندروستی قوتابییان. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە قوتابییانی قوتابخانەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نموونەی توێژیەنەوەکەش پێکدێت لە (446) قوتابی لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ کە لە قۆناغی بنەڕەتی بوونە. لەم توێژینەوەیەدا پشت بە میتۆدی چەندێیەتی بەستراوە و بۆ کۆکردنەوەی داتاکانیش فۆڕمی ڕاپرسی بەکارهێندراوە، بە جۆرێک بۆ پێوانەکردنی گێچەڵی ئەلیکترۆنی پێوەری (CYBVICS) بەکار هاتووە و بۆ پێوانەکردنی دەرووندروستیش پێوەری (RCADS) بەکار هاتووە. دوای شیکردنەوەی ئەنجامەکان، ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەردەخات کە گێچەڵی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکاندا هەیە و ڕەگەزی مێ زیاتر لە ڕەگەزی نێر دووچاری گێچەڵی ئەلیکترۆنی بوون، هەروەها ئەنجامەکان ئەوەش دەردەخەن کە گێچەڵی ئەلیکترۆنی کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرون دروستی قوتابیان هەیە. شایەنی باسە بە پشت بەستن بەو ئەنجامە توێژەران چەند ڕاسپاردەیەکیان خستۆتە ڕوو.
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
گێچەڵ، گێچەڵی ئەلیکترۆنی، دەرووندروستی، قوتابیی