Prof. Dr. Karem Ahmad Aziz
University Of Garmian
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
“پ.ی.د.کەریم ئەحمەد عەزیز حەمەمراد
دکتۆراە لە بوارى زانستە پەروەردەيى و دەروونیەكان/ ڕێگاكانی وانەوتنەوە
بەکالۆریۆس له بەشی مێژوو ، ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٥ له زانکۆی سلێمانى
ماستەر له بواری پەروەردە/ ڕێگاکانى وانەوتنەوە ، له ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ له زانکۆی سلێمانى
دکتۆراە لە بوارى زانستە پەروەردەيى و دەروونیەكان/ ڕێگاكانی وانەوتنەوە””، له ساڵی 2015 بۆ 2019له زانکۆی صلاح الدين /كۆلێجی پەروەردە
دەستپێکردنی وانه وتنەوەم به شێوەی مامۆستا له وەزارەتى پەروەردە له 6/10/2015دا بووه.
نازناوی پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە ڕێكەوتی 22/ 12 / 2019 بە فەرمانی زانكۆیی ( 1922 ) لە 16-9-2020
ئەزمونی گشتی وانەوتنەوە و مامۆستاییم 18 ساڵ و 11مانگ و 25 ڕۆژ .
كاری ڕێكخراوەیی :-
نوێنەری مامۆستایانی كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەنێوان ساڵانی 2013-2017
ئەندامی دەستە نووسەرانی گۆڤاری گیرفان لەنێوان ساڵانی 2008-2011
لە چەندین خوول وهەڵمەت و ۆركشۆپی لۆكاڵی و نێودەوڵەتی بەشداربووم بەدرێژایی ساڵانی 2005- تاوەكو ئێستا .
ئەو بوارانەی که تێیاندا خوێندنەوە و توێژینەوەم هەیه بریتیین له:
( پەروەردە – ڕێگاکانى وانەوتنەوە – مێژوو – فەلسەفە – كارگێڕی وبەڕێوەبردن ).
بلآوكراوەكانى توێژەر : خاوەن (19) توێژینەوەی زانستییە .
نووسينى كتێب
1. پەروەردەی تایبەت (2022): دەزگای چاپ وپەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر .
2. ستراتیژە نوێیەكانی وانەوتنەوە (2021): دەزگای چاپ وپەخشی نارین، چاپی یەكەم ، هەولێر .
3. فێركردنی بیركردنەوە(2021) : دەزگای چاپ وپەخشی نارین، چاپی یەكەم ، هەولێر .
4. پرۆگرامی پەروەردەیی (2019) دەزگای چاپ وپەخشی نارین، چاپی سێیەم ، هەولێر . / چاپی یەكەم (چاپخانەی پەیوەند) / چاپی دووەم (كتێبخانەی شار ).
5. بنەماكانی پەروەردە (2017): دەزگای چاپ وپەخشی نارین، چاپی یەكەم ، هەولێر .
6. بنەماگشتیەكانی ڕێگاكانی وانەوتنەوە(2014) دەزگای چاپ وپەخشی نارین، چاپی یەكەم ، هەولێر .
7. كەشكۆڵی مێژوو(2012): چاپخانەی پەیوەند، چاپی یەكەم ، سلێمانی . چاپی دووەم ( كتێبخانەی هێمن ) .
8. مرۆڤگەرایی(2012): چاپخانەی پەیوەند، چاپی یەكەم ، سلێمانی .
9. كتێبی مامۆستا (2024) : دەزگای چاپ وپەخشی نارین، چاپی یەكەم ، هەولێر . لەژێرچاپدایە.”
Category / پۆلێن / الفئة :
Teacher Professional Development
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
گرفتی وانەوتنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن (حكومی) لە هەرێمی كوردستان
Abstract / پوختە / الملخص :
“پرۆگرام بە هەموو ئەو زانست و زانیاری و شارەزایی و بیر و بۆچونانە دەوترێت کە لە دوو تۆیی پەرتوكەكانی خوێندنی قوتابخانەدا هەن ، لەگەڵ هەموو چالاکەکانی قوتابخانە و دەرەوەی قوتابخانە تێكڕا بەگشتی پرۆگرام پێكدەهێنن.
هەڵبەت سێکتەری پەروەردەی حکوومی لە هەرێمی کوردستاندا ، چەندین جۆری پرۆگرامی لە خۆ گرتووە کە هەر یەکەیان لەسەر بنەما و فەلسەفەیەکی پەروەردەیی دیاریکراو دانراون ، ئەوەی جێگەی تێڕامانە هەر یەکێک لەو بابەتانەی خوێندن پێویستیان بە ستایل و ستراتیژ و ڕێگای تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ وتنەوەیان ، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت لە کەرتی حکوومیدا تێکڕای پرۆگرامەکان بە یەک شێواز و ستراتیژ و ڕێگای کۆن و لاوازی وانەوتنەوە دەوترێنەوە ، ئەمەش وایکردووە ئامانج و فەلسەفەی پشت دانانی ئەو پڕۆگرامانەی خوێندن بە دی نەیەن و بگرە قوتابی چەندین پۆل و قۆناغ دەردەچێت و ماهیەتی زانستەكانی بۆ ڕوون نەبوەتەوە …
هەر لە سونگەی ئەم بابەتەوە بە گرنگمان زانی ئێمە لە کۆنفرانسی داهاتووی ICET لەسەر ئەم بابەتە بدوێین و سەرنجی زانستی لەو بارەوە بخەینە ڕوو ..”
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
گرفتی وانەوتنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن (حكومی) لە هەرێمی كوردستان