Prof. Dr. Karem Ahmad Aziz
University Of Garmian
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
KAREM AHMAD AZIZ HAMAMURAD
PHD. education philosophy
Position/Status
University of garmian Senior Lecturer in basic Education College
Coordinator: Head of kindergarten department
● Scientific Title : Assistant professor
E-mail Address: karem.ahmad@garmian.edu.krd
Phone: 07701580961
Qualifications
Category / پۆلێن / الفئة :
Teachers as Coaches of Learning / مامۆستا وەک ڕاهێنەر (ڕێبەر)ـی فێربوون / المعلِّمون كمدرِّبين للتَّعلُّم
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
Z&ALPHA چۆنێتی فێرکردنی نەوەی
Abstract / پوختە / الملخص :
سەردەمی نوێ ئەرکى مامۆستای گۆڕیوە ، نەوەی نوێ ئیدى مامۆستایەکى ناوێـت ئەرکى ئەزبەرکردن ولێپرسینەوەى قوتابیەکانى بێـت ، ئەوەندەى مامۆستایەکى دەوێت ئەرکى ڕێکخستنى ژینگەى پۆل و بەکارهێنانى ڕێگاى نوێی وانەوتنەوە و پراکتیکردنى تەکنەلۆژیاى نوێی فێرکارى و درووستکردنى پاڵنەر لاى قوتابی بێت.
ئەگەر نمونەی وانەیەکی پەرتوكی زانستەكان بهێنینەوە بۆ نمونە کاتێک نوسراوە پێناسەى بەهەڵمبوون بکە و ، لەناوەڕۆكی بابەتەكە وەڵامەکەى نووسیوە بەوەى ( بریتییە لە کردارى گۆڕینى شلە بۆ گاز ) مەبەستەکە ئەوە نییە قوتابیەکە ئەو پێناسەیە ئەزبەربکات ، ئەوەندەى ئامانجە فێرکاریەکەى بەکردەیی زانینى پرۆسەکەیە ، بە واتایەکى تر پرۆگرامى نوێ لەسەر بنەماى فەلسەفەیەک دانراوە کە قوتابیەکە بە شێوەیەکى پراکتیک بیزانێت بەواتایەکى تر پێویستە قوتابیەکە ئەزموونى بکات نەک وەک ئێستا مامۆستا بەقوتابیەکانى ئەزبەربکات ، لێرەدا ئەرک و کارى مامۆستا گۆڕاوە بۆ ئاڕاستەكردنی قوتابی و بەسەنتەركردنی لەپرۆسەی فێربووندا، ئەگەر قوتابیەکە ئەمەى کرد یاخود بەبەرچاوییەوە ئەنجامدرا ئەوا مەبەست و ئامانجى پرۆگرامى نوێی بەدیهاتوە ئەگەرنا وانەوتنەوە بێهودەیە.
خاڵێکى ترى مەرامى فەلسەفەى پەروەردەیی نوێ کارکردنە لەسەر بەدەستهێنانى کارامەییەکانى ژیانە لەلایەن قوتابی/خوێندکار لەسەر بنەماى متمانە بەخۆبوون و بڕواپێهێنانى بەوەى کارکردن پیرۆزە و بنەماى ژیانە مەرجیش نییە تەنها لەبوارى پسپۆڕى قوتابی/خوێندکار بتوانێت کاربکات …
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
ڕۆڵی مامۆستایان، نەوەی نوێ, فێربوون, خوێندکار سەنتەری، فەلسەفەی پەروەردەیی