Mrs. Shara Raouf Salih
University of sulaimany
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
“Assistant
lecturer of Basic education
MS.c, Ph.D student in teaching of method”
Category / پۆلێن / الفئة :
Teachers as Coaches of Learning / مامۆستا وەک ڕاهێنەر (ڕێبەر)ـی فێربوون / المعلِّمون كمدرِّبين للتَّعلُّم
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
مامۆستا وەک راهێنەر( ڕێبەر)ی فێربوون
Abstract / پوختە / الملخص :
“مامۆستا وەک ڕاهێنەر (ڕێبەر)ی فێربوون
مامۆستایان ڕۆڵێکی زیندوو دەبینن لە فێرکردنی خوێندکاران و کاریان تەنها گواستنەوەی زانیاری نییە بەڵکوو وەک ئاڕاستەکار و ڕێنیشاندەر و ڕاهێنەرن لە یارمەتیدانی خوێندکاران بۆ پێشخستن و هاندانیان لە دۆزینەوەی بەهرە و لێهاتوویی و تواناکانیان، مامۆستا بە بیرەوەری فێربوونی ماوە کورت ئەژمار دەکرێت ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لەو کەسەی کە مەعریفە و زانیاری پێیە و کار بۆ بەڕێوەبردنی و بەشداریپێکردنی ئەو زانیارییە لەگەڵ کەسانی دیکە لە ڕێگەی فێرکردن، بەم شێوەیە دەڕوانرێتە مامۆستا چونکە زانیاری و لێهاتوویی قووڵی پێیە دەربارە ئەو بابەتەی کە دەیڵێتەوە ئەمە و سەرەڕای ئەو شێواز و تەکنیکە پەروەردەییە خوازیارەی کە بەکاریدەهێنێت بۆ گەیاندنی ئەو زانیارییانە، کاری مامۆستای سەرکەوتوو تەنها دابەشکەردنی زانیاری نییە بەڵکوو ئەو کەسەیە کە ئیلهامێ دروست دەکات بۆ خوێندکارانی هەروەها هانیان دەدات بۆ فێربوون بە دروستکردنی کەشێکی فێرکاری پۆزەتیڤ کە فێرخواز تیایدا هەست بە ئارامی لە ئاراسەکردنی پرسیار و دەربڕینی ڕا و بۆچونی خۆی و دۆزینەوەی بیرۆکە باشەکانی بکات، هەروەها بەکارهێنانی ڕێگای ستراتیژی هەمە جۆر بۆ بەشداریپێکردنی خوێندکاران بە پێی ئارەز و پێویستی و جیاوازی تاکایەتییان.”
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
راهێنەر، ڕێپیشاندەر، پۆزەتیڤ، فێربوون، لێهاتووی