Mr. Pashew M. Nuri
Monash Univeristy
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
Pashew is a PhD candidate at Monash University, Australia. He researches education reforms and teacher-policy relationships in Kurdistan/Iraq. He looks into how reform policies influence teachers’ work and lives with implications on teacher identity, agency, and philosophy. Before his doctoral studies, Pashew was an Assistant Lecturer at Tishk International University-Erbil, where he served as head of the English Language Teaching department and taught courses on education and curriculum theories.
Category / پۆلێن / الفئة :
School Leadership / ڕابەرایەتی قوتابخانە / القيادة المدرسيَّة
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
ئاڵۆزی و فرەڕەهەندیی: تایبەتمەندییەکی داڕشتن و جێبەجێکردنی ڕێسای پەروەردە لە هەرێمی کوردستان
Abstract / پوختە / الملخص :
سیستەمەکانی پەروەردە لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە ڕیفۆرمی خێرای ڕێسای پەروەردەییدا تێدەپەڕن؛ لە هەمان کاتدا، رووبەڕووی ئاستەنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئاڵۆزەکان دەبنەوە. سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێراق، نمونەیەکە بۆ ئەو کەیسە. واتە، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئەزمونێکی بێسەروبەر بۆ بە مۆدێرنکردنی پەروەردە تێپەڕیوە. ئەم توێژینەوەیە شەن و کەوی ئەو هێزانە (واتە ئەو عەقڵانیەت و ئەکتەرانە) دەکات کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە پاڵیان بە ڕیفۆرمی پەروەردە لە کوردستان ناوە. هەروەها وتووێژی هەلومەرجی کاری مامۆستایەتی (فێرکردن) و جێبەجێکردنی پرۆگرامی خوێندن دەکات. ئینجا ئەو ئاستەنگانەی دەخاتەڕوو کە ڕووبەڕووی ڕێسای پەروەردەیی سەردەم دەبنەوە لە هەرێمی کوردستان. ئەم توێژینەوەیە پشتی بەستوە بەو دۆزینەوانەی کە لەڕێگەی شیکاری دۆکیومێنتی پەروەردە و چاوپێکەوتن لەگەڵ مامۆستایان دەستم کەوتون. ئەوە دەردەخات کە لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە ڕێسای پەروەردە هەوڵیداوە دوو ڕۆڵی سەرەکی بگرێتە ئەستۆ کە ئەوانیش ڕۆلێ سارێژبونەوە و بە مۆدێرنکردن بوین. ئەو ڕۆڵانە لەلایەن کەڵەکەبوی کۆمەڵە هێزێکی ئاڵۆزی وەکو ناسیۆنالیزم و دیموکراسی و نیۆلیبرالیزم ناوەندگیری دەکرێن. بە پشبەستن بە میتۆد و ئامرازی شیکاریی بواری Critical Policy Sociology، ئەو توێژینەوەیە ئەوە دەردەخات کە ئەو عەقڵانیەتە ئاڵۆزانە بۆ پەروەردە و ڕیفۆرم لە هەرێمی کوردستان، ڕەوشێکی ناچەسپیو (ناجێگیر)ی بۆ ڕێسای پەروەردە دروستکردوە کە مامۆستایانیشی بەخۆوە ئاڵاندوە. تێگەیشتن لەو هەلومەرجە ناچەسپیوانە لەڕێگەی تێگەیشتن لە ‘ئاڵۆزی و فرەڕەهەندی’ەوە ئاسان دەبێت. چونکە ئاڵۆزیی و فرەڕەهەندی ململانێی جۆراوجۆری ڕێسای پەروەردە، و بیروباوەڕی جیاجیای مامۆستایان، و هەمەجۆریەتی لە شێوازەکانی جێبەجێکردنی ‘سارێژبون و بەمۆدێرنکردن’ (دوو ڕۆڵە مێژوییەکەی پەروەردە) ئاسان دەکەن. ئەم توێژینەوەیە بە دەستنیشانکردنی هەندێک لە بەربەستە سەرەکییەکانی بەردەم داڕشتنی ڕێسای پەروەردە لە کوردستان کۆتایی دێت. ئەو بەربەستانە ئەمانە لەخۆدەگرن: بێفایدەیی ئەو میتۆدە نەریتییەی کە بەکاردەهێنرێت بۆ داڕشتنی ڕێسا، ئەو لۆژیکانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ پاڵپشتی ئەو ڕێسایانە ناکۆکن لەگەڵ یەکتر، وە نائامادەیی بەشداریەکی ڕەخنەگرانەی مامۆستایان لە پڕۆسەی دەرکردنی ڕێسای پەروەردە لە کوردستان.
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
Policy sociology, education reform, policymaking, policy enactment