Mr. Feridoon Saleh Rasool
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
“فریدون صالح خۆشناو
ماستەر لە بیرکاری
مامۆستا لە دواناوەندی رۆزاکی ئینگیزی
هاونووسەری کتیبی لە مامۆستای باش بۆ باشتر”
Category / پۆلێن / الفئة :
Teacher Professional Development / گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستا / التَّطوير المِهَني للمعلِّم
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
بەرەو مامۆستایەکی پڕۆفێشنال
Abstract / پوختە / الملخص :
“بوون بە مامۆستا گەشتێکە لە فێرکردنی فێرخوازانەوە دەستپێدەکات و تا خانەنشینی بەردەوام دەبێت. لەگەڵ ئەوەی پیشەی مامۆستایەتی یەکێکە لە پیشە پیرۆزەکانی سەر گۆی زەوی، بەڵام تاقەت پروکێنترین و قورسترین پیشەیە، بۆیە ئەگەر نەتوانین سەرکەوتوو بین لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵێک پرس و تەکنیکی وەک: بەڕێوەبردنی پۆل، ڕێکخستنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ مامۆستایان، هاوکاران، فێرخوازان، دایک و باوکان و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی باش و پەرەپێدان بە تواناکانمان، پاراستنی تەندروستی جەستەیی و دەروونیی، … هتد کە پێویستە مامۆستایان گرنگی زۆری پێ بدەن و هەوڵی سەرکەوتن بدەن تێیدا. مامۆستای سەرکەوتوو ئەو کەسانەن کە پابەندی بەها ئەخلاقی و مرۆییەکانن و پەرە بە تواناکانی خۆیان دەدەن، هەمیشە لە هەوڵی فێربوون دان و لەم پرسەدا لەخۆبردوون، لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاستەنگی جۆراوجۆر لە ڕێڕەوی پیشەکەیاندا پشوودرێژن، مامۆستای سەرکەوتوو هەمیشە هەوڵدەدات ژینگەی پۆلەکە بە سەرنجڕاکێشی بهێڵێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتر وانەوتنەوە و فێربوونی کاریگەری فێرخوازان، هەروەها مامۆستای سەرکەوتوو خۆی نەک تەنها لە ژینگەی قوتابخانە و پۆلدا بە مامۆستا و پابەند دەزانێت، بەڵکو لە ژینگەی کۆمەڵگاشدا، بۆ پەروەردەیەکی باشتر؛ پێشوازی لە بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە و تەکنەلۆژیای پەروەردەیی نوێ دەکەن و لە ڕووی هەستەکانەوە پشتگیری فێرخوازەکانیان دەکەن.
لە سیمینارەکە باس لەم بابەتانەی خوارەوە دەکەم:
•یەکەم ڕۆژی مامۆستایەتی
•مانەوە و بەرگەگرتن لەقوتابخانە
•چۆن ناوی فێرخوازان بزانین؟
•چەند تەکنیکێکی بەڕێوەبردنی پۆل.
•دروستکردنی پەیوەندی.
•هەڵسەنگاندنی فێرخوازان
•گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییەکان”
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
مامۆستایەتی.ناوی فێرخوازان ،بەڕێوەبردنی پۆل