Mr.Faiek Saied

Mr.Faiek Saied

Huddingekommun/ Stockholm

A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة

– فایەق سەعید – لەدایکبووی ١٩٦٠ – لیسانسی ئابووری/ زانکۆی بەغدا. – لیسانسی پەروەردە/ زانکۆی ستۆکهۆڵم. – ڕاهێنەری، لێکۆڵەر و توێژەر لە بواری پەروردەی هاوچەرخ. – نووسەری یەکەمین ڕەشنووسی سیستمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگە ئامادەییەکانی هەرێمی کوردستانە ٢٠٠٩. – خاوەنی ١٧ کتێب (٢٠٠٤-٢٠٢٢). – بەرهەمی داهاتوو ٢٠٢٢: دیداکتیک: لە قۆناغی پێشخوێندنگەوە بۆ زانکۆ (بریتییە لە ٤ کتێب).

Category / پۆلێن / الفئة :

21st Century Skills / تواناكانی سەدەی 21 / مهارات القرن الحادي والعشرين

Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :

بەرزکردنەوەی کارایی مامۆستا و خوێندکار

Abstract / پوختە / الملخص

مامۆستایان بەلایەنی کەمەوە پێویستیان گەشەکردنێکی زۆر هەیە لە دوو بواری هەرە گرنگدا کە ئەندازەیەکی کاریگەریی بەرزیان هەیە بۆ ئەوەی خوێندکار کاراییەکی بەرز بەرجەستە بکات. ئەم دوو بوارە بریتین لە دیداکتیک کە ئەندازەی کاریگەری دەگاتە (0.79) و فیدباک کە ئەندازەی کاریگەری دەگاتە (0.69). لە بواری دیداکتیکدا مامۆستا چی بکات، چۆن کار بکات و چۆن بتوانێت کارایی خۆی و خوێندکارەکان بەرز بکاتەوە. بواری دووەم فیدباکە کە بە خستنەڕووی مۆدێلێکی جیهانیی دەست پێ دەکەم. دواتر باسی جۆرەکانی فیدباک دەکەم و چەند نموونەیەک دەخەمە ڕوو. بۆ ئەوەی فیدباک کاڵ نەبێتەوە و بایەخی خۆی لەدەست نەدات، وەک دوا بابەت تیشک دەخەمە سەر زیانەکانی خەڵات و ستایش. باسی ئەوەش دەکەم کە چۆن خەڵات ستایش کارایی خوێندکار نزم دەکەنەوە و خوێندکار سست دەکەن.

Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية

دیداکتیک، فیدباک، کارایی مامۆستا، کارایی خوێندکار، ستایش، خەڵات، ئەندازەی کاریگەری