Mr.Bahman Tahir Nariman

Mr.Bahman Tahir Nariman

وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان

A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة:

*١٩٧٣-پێنجوێن
*بەکالۆریۆس لە زمانی کوردی
*ماجستێر لە زانستی زمان
*خوێندکاری دکتۆرا لەسەر پرسی شیکردنەوەی ڕەخنەییانەیی گوتار لە کتێبەکانی پەروەردەی ئاین
*بیست دو ساڵ ئەزمونی مامۆستایم هەیە
* خاوەنی چەندین توێژینەوەم لە بوارەکانی، پرسەکانی پەروەردە، دیاردە ئاینییەکان

Category / پۆلێن / الفئة:

Teacher Professional Development / گەشەسەندنی پیشەیی مامۆستا/ التطوير المهني للمعلم

Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :

بەهاکان و تەواوکاری” ڕاهێنانی مامۆستا لەسەر دژیەکنەبوونی بەهاکان” – Values and Component: Teacher Training Non-contradiction of Values.

Abstract / پوختە / الملخص. :

پەروەردە لە ئاستی “فێرکردن-تعلیم- teaching” دا بەهاکان لەناو تاکدا دەچێنێت. فەلسەفەی پەروەردەی وڵات بەهاکان دیاریدەکات، لەسەر ئەو بەها دیاریکراوانە تاک پەروەردە دەکرێت.
کێشەی بەهاکان لەناو کتێبەکانی خوێندنی قوتابخانەدا لە دوو ئاستدا خۆی دەبینێتەوە:
1- مامۆستا بەشێکە لە پرۆگرامی شاراوە”hidden curriculum”، دەبێت بە وردیی لەسەر بڕواپێهینانی مامۆستا کاربکرێت بۆ ئەوەی ئەو بەهایانە بەکاربهێنێت کە لەگەڵ کتێبە فەرمییەکانی خویندن” formal curriculum” و ئەو بەهایانەدا خۆی بگونجێنێت کە لە ناو کتێبەکانی خوێندندا هەن. بەڵام ئەم پرسە کاری کەمی لەسەر کراوە و زۆربەی جار ئەوە دەبینین ئەو بەهایانەی کتێبەکانی خوێندنیان لەسەر دامەزراوە، مامۆستاکان لەسەر ئەو بەهایانە ڕاهێنانیان پێنەکراوە بڕوایان بە زۆر لەو بەهایانە نییە و پێچەوانەی ئەو بەهایانە گرنگیی پێدەدەن.

2- هەر لەناو کتێبەکانی خوێندندا کتێبی “کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان”، دەبێت لەگەڵ ئەو بەهایانەی لەناو کتێبەکانی تردا چێنراون یەکتری تەواوبکەن، بەڵام کێشەی پێکدادانی بەهاکان دەبینین. بۆ نمونە: لەناو کتێبی بەهاکاندا، پرسی ئازادیی، ژینگەپارێزی و بەزەییهاتنەوە بە گیانداراندا دەبینیین، بەڵام لە کتێبی کوردیدا باسی قەفەزو ڕاو و هاوشێوەکانی دەکات.

بەها مەدەنییەکان لەگەڵ پەروەردەی ئاینیدا، لە زۆر شوێندا یەکتری تەواوناکەن. ئەم پرسانە، لەناو پەروەردەی فەرمیدا بە نەرێنی ڕەنگدەدەنەوە و دەبێت ستراتیژێکی قووڵ ئەم بەهایانە یەکبخات و یەکتری تەواوبکەن، نەک پێکدابدەن.

Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية:

بەهاکان، مامۆستا، تەواوکاری