Jaafar Najmaddin Ali Gwani

Jaafar Najmadin Ali Gwani

Lecturer

* Salahadin University *

A Short Bio: ناو/ جعفر نجم الدين علي ( د. جه‌عفه‌ر گوانی) ته‌مه‌ن/ 1980 سۆران- هه‌ولێر *سەرۆکی بەشی عەرەبی کۆلێژی پەروەردە/ مەخموور لە زانکۆی صلاح الدین. *وانەبێژ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین. *مامۆستای وانەبێژ لە کۆلێژی قەڵای زانکۆیی لە هەولێر. *وتارخوێنی مزگه‌وتی دکتۆر نه‌ریمان له‌ هه‌ولێر. *ماوەی چوار ساڵ مامۆستا بووە لە پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان/ هەولێر بەیانیان. *سه‌رۆکی لێژنه‌ی (السیرة) بوو له‌ نووسینه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌ ئیسلامیه‌کانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌. بۆ ئەمەش خه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی پێدراوه‌ له‌ چاك نووسینه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌که‌. *بەشداری چەندان کۆنگرەی زانستی کردووە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و نێوەدەوڵەتی. *چه‌ندین خه‌ڵاتی جۆراوجۆری پێدراوه‌ وه‌ك وتاربێژی، ژینگه‌پارێزی، مافی ئافره‌ت، ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر… *تا ئێستاش بە بەردەوامی کۆڕو سمیناری گشتی و تایبەت بە خولەکان پێشکەش دەکات‌. *بەرنامەی بەردەوامی هەفتانەی هەبووە لە تەلەفزیۆن و رادیۆکان. *ده‌یان بابه‌تی هه‌یه‌ به‌ هه‌ردوو زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی که‌ له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان بڵاوی کردوونه‌ته‌وه‌. *ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی خوولی پێشووی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندن و وتەبێژو سەرنووسەری گۆڤاری زانایان بوو. *چەند توێژینەوەی ئەکادیمی بڵاوکراوەی هەیە. *وێڕای ئەوەی پێداچوونەوەی بۆ چەندان کتێب کردووە، خاوه‌نی زیاتر له‌ بیست‌ کتێبی نووسراوو وه‌رگێڕانی چاپکراوه‌ به‌ زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی.

پەروەردە لە رێگەی پێشنەگبوونەوە

Abstract: پەروەردە لە رێگەی پێشەنگبوونەوە بێگومان لە قۆناغەکانی خوێندندا، پەروەردە بە قەد زانستخوازییەکە گرنگە، نەخاسمە لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و ناوەندی، چونکە ئەوەی هاوسنەگی مرۆڤبوون دروست دەکات پەروەردەیە نەك زانست بە تەنیا، هەر بۆیە ئەگەر تواندرا خوێندنگاکان لەڕووی پەروەردەکردنەوە سەرکەوتووبن، ئینجا بە زانست چەکدار بکرێن، ئەوا لە ئایندەدا نەوەیەکی هەستیارو بەرپرسیار دێتە کایەوە، هەمیشە لە میانی ڕێڕەوی پیشەکەیدا هەوڵدەدات جوانترین خزمەت بکات، دواجار کۆمەڵگایەکی پاکی دوور لە گەندەڵی و دەرفەتوەرگرتن درووست دەبێت. بە پێچەوانەوە ئەگەر تەنیا گرنگی بە لایەنی زانستی بدرێت و لایەنی پەروەردە فەرامۆش بکرێت، لەوانەیە خودی زانستەکە ببێتە بەڵا بۆ کۆمەڵگە، مەگەر دروستکردنی جۆرەها چەکی مرۆڤکوژی بەرهەمی زانست نین، بەهەمان شێوە چەندان کەسی زانا هەن لە خراپەو گەندەڵییەوە گلاون، یان پشتی خراپەکارانیان گرتووە. بۆئەم مەبەستەش بە بڕوای من باشترین رێگا ئەوەیە مامۆستا خۆیی بە کردار ببێتە پێشەنگ بۆ قوتابییەکانی، خۆی نموونەیەکی زیندووی قسە جوانەکانی بێت، هەمیشە قوتابیان لەگەڵ قسەکان وێنەی مامۆستایەکی رەوشتبەرزو کاراکتەرێکی نموونەییان لەبەرچاو بێت، بۆئەم مەبەستە دەتوانین سوود لە قورئان و ژیاننامەی پێغەمبەری ئیسلام وەربگرین، کە قورئان هەمیشە جەخت لە پێشەنگبوونی کرداری دەکاتەوە، هەروەها پێغەمبەریش (د.خ) هەمیشە هاوەڵانی بە شێوەی پراکتیزی فێردەکردن. وێڕای ئەوە پێویستە مامۆستایان هەمیشە خەریکی خۆنوێکردنەوەی بن لە رووی زانستی و مەعنەوییەوە بۆئەوەی لە کاروانی زانست دانەبڕێن و پیشەی بنەڕەتی و پەروەردەیی خۆشیان لەبیر نەچێت.