Dr. Saied Qadir Faqe Ibrahim
Soran University/ Sociology Department
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
له ساڵی ٢٠١٣ دهستم به كاری مامۆستایی له زانكۆی سۆران كردووە. له ساڵی ٢٠٢٠ بڕوانامهی دكتۆرام له بواری كۆمهڵناسیی پەروەردە بهدهستهێناوە. له ساڵی ٢٠١٣ تاكو ئێستا ئهندامی دهستهی وانهوتنهوهم له زانکۆی سۆران/ فاکەڵتیی ئاداب/ بهشی كۆمەڵناسی
Category / پۆلێن / الفئة :
Student Engagement / بەشداریپێکردنی خوێندکاران / مُشاركة الطُّلَّاب
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
پەیوەندی نێوان مامۆستایان و قوتابیان لە پۆلدا: لە مۆدێلی بانکیەوە بۆ پێداگۆژی ڕەخنەیی
Abstract / پوختە / الملخص :
قوتابخانە وەک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی بریتییە لە کۆمەڵگەی مامۆستا و قوتابی. بۆیە یەکێک لە کەناڵەکانی پرۆسەی بە کۆمەڵایەتیبوونی تاک بریتییە لە قوتابخانە. وێرای ئەمەش کۆمەڵگە پێویستی بە پەیوەندییە، بە مەبەستی گەشەکردنی لایەنی مەعریفیی، کولتوورریی و کۆمەڵایەتیی. بۆیە کاتێک کە ژینگەی پەروەردەی پەیوەندیی نێوان قوتابی و مامۆستا لەسەر بنەمای کۆنتڕۆڵکردن دەسازێت، ئەوا ئەو گەشەکردنە لە لایەنی مرۆیی و مەعریفیی دەستەبەر ناکرێت. لەگەڵ ئەمەشدا قوتابی وەک کەسێکی چالاک و بەرپرسیار ڕۆڵی خۆی ناگێڕێت و پشتگیریی ناکرێت، بە واتایەکی تر ئەم جۆرە لە پەروەردە لەسەر بنەما و شێوازی فێرکردنی بانکی بونیاد ننراوە، کە ئەمەش بە پێچەوانەی پێداگۆژی ڕەخنەییە، چونکە لە شێوازی پەروەردە و فێرکردنی ڕەخنەیی هەوڵدەدرێت کە قوتابیەک بەرهەمبهێنێت کە توانای هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتیی و بیرکردنەوەی ڕەخنەی هەبێت بۆ گۆڕێنی بارودۆخی ژیانیان و ئەو کۆمەڵگەییە کە تێیدا دەژین. بۆیە ئامانجی سەرەکی ئەو توێژینەوەیە بریتییە لە شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان مامۆستایان و قوتابیان لە پۆلەکانی خوێندندا لە کاتی وانەوتنەوەدا لە مۆدێلی بانکی بۆ پێداگۆژی ڕەخنەیی. بۆ ئەم مەبەستە سوود لە تیۆری پاولۆ فرێری لەبارەی پەروەردە بانکی و ڕەخنەگرانە وەرگیراوە. پشت بە میتۆدی چۆنایەتیی دەبەسترێت، بۆ کۆکردنەوەی داتا چاوپێکەوتنی گێڕانەوە (Narrative) بەکاردیت. ئامرازی شیکردنەوەی داتا شیکردنەوەی بابەتیی (Thematic Analysis) دەبێت
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
پەروەردە، پەروەردەی بانکی، پەروەردەی ڕەخنەیی، قوتابخانە، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی