Dr.Barham Khalid Ahmed
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة
مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی بەشی راگەیاندن. ماستەر لە راگەیاندن لە زانکۆی شەفێڵد بەریتانیا، ٢٠١٣. دکتۆرا لە میدیای نوێ و بڕیاری سیاسی لە زانکۆی سلێمانی ٢٠٢١ ماوەی ٩ ساڵ ئەزمونی وانە بێژی لە زانکۆکانی سلێمانی و گەشەپێدانی مرۆیی لە بواری میدیا و کۆمۆنیکەیشن و میدیای نوێ. ئەزمونی زیاتر لە ١٥ ساڵ کاری رۆژنامەنوسی لە دەزگا راگەیاندنە جۆراوجۆرەکان لە هەرێمی کوردستان و خاوەنی چەند توێژینەوەیەکی بڵاوکراوە لە بوارە جیاوازەکانی سۆشیەڵ میدیا و میدیا بە شێوەیەکی گشتی
Category / پۆلێن / الفئة :
21st Century Skills / تواناكانی سەدەی 21 / مهارات القرن الحادي والعشرين
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
کارامەییەکانی هۆشیاری میدیایی و پەیوەندیکردن و بەکارهێنانی میدیا کۆمەڵایەتییەکان
Abstract / پوختە / الملخص
کارامەییەکانی هۆشیاریی میدیایی یەکێکە لە کارامەییە پێویستییەکان لەم سەردەمەدا بەو پێیەی تاکەکانی کۆمەڵگا و لە نێویاندا خوێندکاران لە هەموو ئاستەکان بە رادەیەکی زۆر بەرکەوتەی پەیام و ناوەڕۆکە میدیاییەکان و رۆژانە لە رێگەی بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکانی وەک تابلێت و مۆبایل و میدیای باو بەرکەوتەی زۆرێک لە بابەت و زانیاری دەبن بۆیە گرنگە هۆشیارییان هەبیت بەرامبەر کارکردنی میدیای و بەرهەمە بڵاوکراوەکان و ناسینەوە و پۆلێنکردنیان بە مەبەستی جیاکردنەوەی باش لە خراپ و راست لە ناراست و زانیاری لە بۆچون. هەروەها گرنگی کارامەیی کۆمۆنیکەیشن وەک یەکێکی دیکە لە کارامەییەکان گرنگ و پێویستە کە منداڵان بتوانن چۆن ئەم توانایە تیایاندا بچێنرێت و بتوانن بە باشی پەیوەندی بکەن و قسەکەر و گوێگرێکی باشیان لێدەربچێت لە بوارەکانی خوێندن و ژیانی رۆژانەیان ئەوە جگە لە رێسا و ئەتەکێتی بەکارهێنانی میدیا کۆمەڵایەتییەکان و سودمەند بوون لێیان و کەمکردنەوەی زیان و لێکەوتە خراپەکانیان
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية
هۆشیاری میدیایی میدیا کۆمەڵایەتییەکان هونەری پەیوەندیکردن (کۆمۆنیکەیشن) بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا