Dr. Bahman Tahir Nariman
وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سلێمانی
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
بەکەلۆریۆسی لە زمانی کوردی ساڵی ١٩٩٧، ماستەر لە سەر زمان و ئاین: ٢٠١٣، دکتۆراس لە زمان و پەروەردە، زانکۆی کۆیە: ٢٠٢٤. مامۆستای ڕاهێنەر.
Category / پۆلێن / الفئة :
Adaptive Teaching Strategies
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
پەروەردە و بنیاتنانی ئەقڵی ڕەخنەیی یان تەڵقینی
Abstract / پوختە / الملخص :
“پەروەردەی ڕەخنەیی سیمای سەدەی بیستویەکە، لەسەر پەروەردەکردنی تاکی سەربەخۆ و خاوەن دید و بڕیار کاردەکات، ئەم سەدەی ئێمە تییداین، سەدەی بەردەستکردن و کەڵەکەکردنی زانیارییە، زانیاریی ساختە و زانیاریی ڕاست. بۆ ئەوەی قوتابی زانیاریی ساختە و ڕاست لێکجودابکاتەوە، چ پەروەردەیەک دەتوانێت تاکێک بخاتەسەرڕێ کە توانای جیاکردنەوەی ئەو دوو زانیارییەی هەبێت، پەروەردەی ڕەخنەیی یان پەروەردەی تەڵقینی؟
لە (سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان)ـی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە بەندی (٦)ـدا هاتووە: “”خوێندن بریتییە لە بەرهەمهێنانەوەی زانست و خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی دەقەکان، ئەرکی قوتابخانە پەروەردەکردن و ئامادەکردنی قوتابییە، ڕێنماییکاری قوتابییە بۆ ژیانی گەورە ساڵی، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەربەست لەژێر بەرپرسیاریدا بەشداریی کاریگەر لە ژیانی کۆمەڵدا بکات. قوتابخانە دەرگای بیرکردنەوە، داهێنان و دەستپێشخەریی بۆ قوتابی ئاوەڵا دەکات و بواری سەربەخۆیی بۆ دەڕەخسێنێت””(سیستەمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان، ٢٠٠٩: ٧). بۆیە وا چاوەڕواندەکرێت کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەسەر بنەماکانی “”پەروەردەی ڕەخنەیی”” دابڕێژرێن.
پەروەردە یان ئەوەتە دەبێتە پەروەردەی تەڵقینی و قوتابی دەکات بە “”بانکی زانیاری””، یان ئەوەتا دەبێتە پەروەردەی ڕەخنەیی و مرۆڤی بیرکەرەوە و گومانکەر و پرسیارکەر بەرهەمدێنێت. پەروەردەی میری لەڕێی دەزگایەکی وەک (وەزارەتی پەروەردە)ـوە، چ جۆرە تاکێک بەرهەمدێنێت، مرۆڤێکی ئازاد و بیرکەرەوە یان مرۆڤێکی گوێڕایەڵ و دەستەمۆ؟ ئەم توێژینەوەیە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە دەگەڕێت کە پەروەردەی هەرێمی کوردستان چ بنەمایەکی گرتووەتەبەر، پەروەردەی تەڵقینی یان پەروەردەی ڕەخنەیی؟”
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
وشە سەرەکییەکان: پەروەردەی ڕەخنەیی، پەروەردەی تەڵقینی، وەزارەتی پەروەردە، زانیاریی ڕاست، زانیاریی ساختە.