Dr. Abdurrahman Ahmad Wahab

Abdurrahman Ahmad Wahab

Institution of Regional and International Studies, American University of Iraq, Sulaimani

A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة

Abdurrahman Wahab has a Ph.D. in Social Justice Education and Educational Policy from the University of Toronto. He is also a Fulbright alumnus from Iraq to the United States where he received his MA in English.
His research has broadly been in the social sciences and humanities, particularly focusing on educational policy and program evaluation, sociology of ethnic and national identities and nation-state building and literary and cultural studies.
Dr. Wahab’s core specialization is in the sociology of education, focusing on issues of social justice, participatory policy-making, decision-making and leadership in educational, cultural and political systems.

Category / پۆلێن / الفئة :

21st Century Skills / تواناكانی سەدەی 21 / مهارات القرن الحادي والعشرين

Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة : Learning and Innovation Skills: Critical Thinking, Creativity and Collaboration

Abstract / پوختە / الملخص

کە دەڵێین خوێندەواری، یەکسەر بیرمان بۆ لای کتێب و دەقی نووسراو دەچێت. مانای سادەی خوێندەواری بریتییە لە زانینی پەیوەندیی نێوان دەق و ئەو جیهانەی کە دەقەکە ئاماژەی بۆ دەکات. خوێندەواری بۆ ئەوە باشە کە زیاتر و قووڵتر و فراوانتر لە ماناکان بگەین و لە ڕێیەوە هزر و بیرمان فراوان ببێت.
بەڵام گرنگە بپرسین: داخۆ کتێب و دەقی نووسراو و چاپکراو تاکە سەرچاوەی ماناکانی ژیانی ئێمەن؟ ئایا بۆ ئەوەی لە دنیا و خەڵکی تێبگەین، بە تایبەتی لەم ڕۆژگارەدا، تاکە سەرچاوەی زانیاری و مانا و بیرکردنەوە و تێگەیشتن و بڵاوکردنەوەی فیکر و ئایدیۆلۆجی کتێب و دەقە نووسراوەکانن؟ ئایا تەنیا لە ڕێی زمانی ئاخاوتنەوە، بیر و ئایدۆلۆجی و سیاسەت و مانا جیاوازەکان پێک دەهێنرێن و ئاڵوگۆڕ دەکرێن؟ یانی لەم ڕۆژگارەدا هەرکەسێک بتوانێت بنووسێت و بخوێنێتەوە ئیدی خوێندەوارە؟
لەم ئاخاوتنەدا داوا دەکەم تێگەیشتنمان بۆ خوێندەواری بگۆڕین و زیاتر دەربارەی سەرچاوە و جۆرەکانی خوێندەواری هۆشیار بین. لە ژیانی ئێستەماندا زمانی ئاخاوتن و دەقی نووسراو تاکە سەرچاوەی ماناکان و مەعریفە جۆربەجۆرەکان نین، بەڵکە بە چەندین پڕۆسەی جیاوازی وێناکردن و دروستکردن و بڵاوکردنەوەی مانای جۆراوجۆر دەور دراوین و، بە هەرلایێکدا دەڕوانین و گوێ دەگرین دەکەوینە بەرانبەر ئەو پڕۆسە جیاوازانەوە کە کاریگەرییان لەسەر بوونمان هەیە. لە ژیانی ئێستەماندا ناکرێت لە میدیای نوێدا خوێندەوار نەبین.

Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية

خوێندەواری، پەروەردەناسیی ڕەخنەیی، میدیای نوێ، دیمۆکراسی،