Prof. Dr. Bahat Haseeb Qaradakhy
ERBIL POLYTECHNIC UNIVERSITY
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
“دکتۆر بەهات حەسیب قەرەداخی ١٩٥٨
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
مامۆستا لە بەشی تەکنیکی میدیا
کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕی
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
دکتۆرا وماستەرو بەکالۆریۆس و دیپلۆم بە پلەی باڵا لە میدیا و بەرنەمەی تەلەڤیزیۆنیدا
نووسەرو میدیاکار
خاوەنی ١٠ کتێبی چاپکراو”
Category / پۆلێن / الفئة :
Character Education
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
پرۆسێسی بونیادنانی کەسایەتییەکی هاوسەنگ و ژیاندۆست
Abstract / پوختە / الملخص :
“پرۆسەی بنیاتنانی کەسایەتی یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پەروەردەی مۆدێرن، چونکە ئامانجی گەشەپێدانی لایەنە جۆراوجۆرەکانی کەسایەتی تاکەکانە، لەوانە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، سۆزداری، ڕۆشنبیری و ئەخلاقی. ئەم پرۆسێسە جەخت لەسەر ئامادەکردنی تاکەکان دەکاتەوە بۆ کارلێککردنێکی کارا و کاریگەر لەگەڵ ژینگەی خۆیاندا ، هەروەها هەوڵێکی زانستییە بۆ شیاندن و تواناسازی لە بواری بڕیاردانی سەربەخۆ و هۆشیارانە و تێکەڵاوبوون لەگەڵ کۆمەڵگادا بە هۆشیاری و شارەزاییەکی بەرزەوە.
پرۆسێسی بونیادنانی کارەکتەر، جەخت لەسەر تاکگەرایی و گشتگیری داکاتەوە
پەروەردەی هاوچەرخ گرنگی بە گەشەپێدانی کەسایەتی خوێنداکرو قوتابی دەدات بە شێوەیەکی گشتگیر کە جیاوازی تاک و پێداویستییە تایبەتەکانی هەر خوێندکارێک لەبەرچاو بگیرێت. نەک تەنها خوێندنی ئەکادیمی، بەڵکو هەوڵ دەدات تواناکانی لە بواری چارەسەرکردنی کێشەکان، زیرەکی عاتیفی و توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە پەرە پێبدات. ئەمە توانای تاک بۆ تێگەیشتن و دەربڕینی خۆی بە شێوەیەکی تەندروست بەهێز دەکات، کە یارمەتیدەرە بۆ پێکهێنانی کەسایەتییەکی هاوسەنگ و سەربەخۆ.
پەروەردە لەسەر بەرپرسیارێتی و هاووڵاتیبوون
پەروەردەی مۆدێرن بەهای بەرپرسیارێتی بەرز دەنرخێنێ بە فێرکردنی تاکەکان لە گرنگی ڕۆڵیان لە کۆمەڵگا و هاندانیان بۆ بەشداریکردنێکی کاراو ئەرێنی لە پەرپێدانی کۆمەڵگەدا.
درووستکردنی کەسایەتی لە پەروەردەی مۆدێرندا پێویستە گرنگی بدات بە دەروون درووستی و باری سۆزداری تاکەکان . ئەمە بە دروستکردنی ژینگەیەکی فێربوونی پاڵپشتی ئەنجام دەدرێت کە دەرفەت بۆ تاکەکان دەڕەخسێنی بۆ دەربڕینی هەست و توانا و سۆزیان بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبوونیان تێدا بچێنێ . .”
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
کارەکتەر . هەست وسۆز ، پەروەردە، هاوچەرخ، هاوسەنگی