Dr. Saad Bakr Gharib
Erbil Polytechnic University
A Short Bio / زانیاری کەسیی / سيرة ذاتية قصيرة :
د.سعد بەرزنجى هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرایە لە زانکۆى موسڵ لە پسپۆر دەرونزانى کۆمەڵایەتى , مامۆستا بووە لە زانکۆى لوبنانى فەڕەنسى لەبەرشى کۆمەڵناسى , وە ئێستە مامۆستایە لە زانکۆى پۆلى تەکنیک , ئەندامى دەستەى ئەمیندارانى پەیمانگەى جیهانە , نوسەرەو دوو کتێبى هەیە بە ناوەکانى مەبەدیلى هەڵچونەکانت , وە هێزى وشە.
Category / پۆلێن / الفئة :
Adaptive Teaching Strategies
Seminar Title / ناونیشانی بابەت / عنوان الندوة :
کارتێکەرە دەرونى و کۆمەڵایەتیەکانى سەرژینگەى خویندن
Abstract / پوختە / الملخص :
“ئەوەی لە ژینگەی خوێندن گوێی پێ نادرێ لایەنی دەرونی و کۆمەڵایەتیە ، جا چ کاریگەریەکان لەسەر قوتابی بێت یان مامۆستا ، بەبێ دەرونێکی ئارام وژینگەیەکی کۆمەڵایەتی دروست ئاستەمە قوتابی بتوانێ زانیاری پێویست وەربگرێ وە ئاستەمە مامۆستا بتوانێ بەشێوەیەکی دروست زانیاریەکان بگەیێنێت ئەگەر لەدەرونێکی دروست و کەشێکی کۆمەڵایەتی ئارامەوە نەیەتە ناو ژینگەی خوێندن ، بەداخەوە ئەم لایەنە هیچ گرنگیەکی پێ نادرێ وەپێ نەدراوە ، ڕاستە لە ئاستی قوتابخانەکان توێژەری کۆمەڵایەتی هەن بەڵام هەم ژمارەیان کەمە هەم بەرنامەی کاریان دیار نیە ، وە لەلایەکی تر ئێستە زانکۆکانیش پێویستیان بە پسپۆری ڕێنمایی کاری دەرونی کۆمەڵایەتی هەیەجونکە قوتابیزانکۆش بەدەر نیە لەوفشارە دەرونی و کۆمەڵایەتیەی کەوا لەسەریەتی ، بۆیە پێویستە چاوێکی جدی بەم بابەتە دا بخشێنرێ وە بەرنامەی تۆکمە دابنرێ بەمەبەستی گرنگی دان بەدروستکردنی کەشێکی ئارام لەناو زانکۆو پەیمانگەکان وە لەناو ناوەندەکانی خوێندن و فێربوون بەگشتی.
بۆ ئەم مەبەستە هەوڵدەدەین یەکەم لایەنی پەیوەندی دار ئاگاداربکەینەوە لە گرنگی ئەم بابەتە و مەترسی بەردەوامبونی ، وە هەروەها نیشاندان و دیاری کردنی ڕێگەچارەی گونجاوبۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە ،
هاوکات کاربکرێ بۆ بەهێزکردنی لایەنی دەرونی و کۆمەڵایەتی قوتابی وە مامۆستایان ئاراستە بکرێن بەرەو دەرونێکی ئارام لەکاتی وانەوتنەوەو گەیاندنی زانیاریەکان بەقوتابیان ، هەروەها دروستکردنی سەرچاوەی ئارامی دەرونی و کۆمەڵایەتی لەناو ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەوەی قوتابیان و مامۆستایان لەناو ژینگەی خوێندن هەست بەمانەوەبکەن و لەپردی پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی و ناوەندی خوێندن بەهێزتربکەین ، ئەمەش لەڕێگەی بەهێزکردنی ئەو پەیوەندیەی کەوا لەنێوانیان هەیە وە دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانی”
Keywords / وشە سەرەکیەکان / الكلمات المفتاحية :
قوتابى , مامۆستا , دەرونى , کۆمەڵایەتى , ژینگە